دواین هەواڵ

ئایا ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەعێراق دەکشێنەوە ؟ لەکاتی کشانەوە چی ڕوودەدات؟

‌رێبوار محمد ئەمین

17/02/2024

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق و وڵاتانی بەرهەم هێنی نەوتی ناوچەکە بەتایبەت یەکسانن بەئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا شکۆومانەوەی ئابوریەکەی بەبەهێزی.

بۆچی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و لەعێراق بەتایبەتیە؟

١-ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرسێ کیشوەری ئاسیاو ئەوروپاو ئەفریکا پێکەوە دەبەستێتەوە لەڕووی جوگرافیاوە.

٢- لەڕووی سیاسی یەوە هەرهێزێک هەژموونی هەبێت بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەواتە هەژموونی دەبێت بەسەرتەواوی جیهان.

٣- لەڕووی ئابوریەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەندین ڕێڕەوی ئاوی تێدایە کەهەرزانترین ڕێگایە بۆگواستنەوەی کاڵاو شمەک.

عێراق لەناودڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەو خاوەنی ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە هەروەها ١٠٠ ترلیۆن غازی سروشتی و ڕۆژانە زیاتر لە چوارملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و سێ ملیۆن پێنج سەدهەزار بەرمیل ڕۆژانەوە نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیان دەکات.

کەواتە نەوتی عێراق گرنگی چی یە بۆ ئەمریکا؟

تاکە دراوێک لەجیهاندا کە ئاڵتون ڕووپۆشی نی یە دۆلارە .

هێزی دۆلار بریتیە لە ئاڵوگۆڕکردن و فرۆشتنی نەوت بەدۆلارەو ڕۆژانە نزیکەی پێنج ملیار دۆلار کڕین و فرۆشتن بەنەوت دەکرێت و ئەم مامەڵەیە ئەو هێزە ئابوریە گەورەی بەدۆلارو ئابوری و هەژموونی ئەمریکا بەخشیوەو نەوتی عێراق پشکی شێری هەیە لەم هێزەی ئەمریکا.

کەواتە عێراق و نەوتەکەی و پێگەکەی یەکسانە بەئاسایشی نەتەوەی ئەمریکاو گرنگیەکەی لەنێوان مەرگ و ژیانی ئەمریکایە.

کەواتە هاتن و داگیرکردنی عێراق بۆ ئەم چارەنووسەی ئەمریکایە تەنانەت کۆنگرس مانەکانی ئەمریکا دەڵێن تابە ئەمریکای کردنی عێراقیش دەڕۆین و لەبەرامبەر دڵۆپێک نەوتدا دڵۆپێک خوێن دەدەین هەرساتێک نەوت بکەوێتە مەترسیەوە جەنگ هەڵدەگیرسێنین و تاجەنگی جیهانیش ئامادەین بۆپاراستنی نەوتی عێراق لەدەستی خۆمان.

لەڕووی جیۆپۆلەتیکیشەوە ئەمریکا لەعێراقەوە هەژموونی خۆی بەسەرتەواوی ناوچەکەو بەرگرتن لەهەژموونی ڕووسیا،چین،هندستان ئەوانەی دەبنە جێگەی مەترسی بۆئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا.
لەلایەکی ترەوە پێگەی جوگرافی عێراق دەبێتە بەرەی پشتەوەی پاراستنی ئیسرائیل .

ئەنجام

ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بەهیچ شێوەک لەعێراق ناکێشێنەوە بەپێی شیکاریەکەمان چونکە کشانەوەی ئەمریکا یەکسانە بەمەرگی ئەمریکا لەڕووی سیاسی وئابوری یەوە.
ئەگەر بێتو ئەمریکا ناچاربکرێت بکشێتەوە ئەوا ئەمریکا تاجەنگی جیهانیش ئامادەیەو عێراق نوقمی خوێن دەکات و ڕووبەڕووی گەورەترین کارەساتی دەکاتەوە کارتەکان تێکەڵ دەکاتەوەو بەوێرانیش بێت دەبێت هەرئەمریکا خۆی لەعێراق بێت.

چەند نمونەیەک لەهەڵەکانی عێراق دەخەینەڕوو لەوانە:

لەدوای ڕوخانی ڕژێمی پاشایەتی لەساڵی ١٩٥٨ هەتائێستا عێراق بەردەوام لەناوجەنگ و کارەسات دەژی .

ـ ئاڵۆزی شەڕو هەڵگەڕانەوەکانی ساڵانی شەستەکان.

ـ دەرئەنجامی خۆماڵی نەوت لەساڵی ١٩٧٢ جەنگی عێراق ـ ئێران، داگیرکردنی کۆیت.ڕوخانی ڕژێم لەساڵی ٢٠٠٣.

لەساڵی ١٩٧٩ تا٢٠٠٣ عێراق تەنها لە زیانی هەناردەنەکردنی نەوت نۆزدە ملیارو چوارسەدملێۆن بەرمیل نەوت بووە کەپشکی عێراق بووە لە ڕێکخراوی ئۆپێک بەپارە زیانەکەی دەکاتە ٤٨٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی.
جگە لە وێران بوونی ژێرخانی ئابوری عێراق بەگشتی و نەوت وگاز بەتایبەت و کوشتنی سەدان هەزار مرۆڤ.

لەکۆتایدا دەڵێم عێراق هەمان زیانی ئابوری ومرۆی پێدەگات ئەگەر بیەوێت ئەمریکا لە عێراق دەربکات.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP