دواین هەواڵ

پیلانەکانی بەغداد دژی مافە دەستوریەکانی کورد لە نەوت وگاز

‌رێبوار محمد ئەمین

29/01/2024

حکومەتە یەک لەدوای یەکانی عێراق لەساڵی ١٩٢١ تا ٢٠٠٣ بەهیچ شێوەک دانیان بەهاوبەشی گەلی کوردنەنا لەبەشداری کردن لەبەڕێوەبردنی سامانی نەوت وگاز و بەپێچەوانەشەوە نەوتەکەیان کرد بەئاگرو ئاسن و بەسەرمان دا بارانیان و ئەنفال و کیمیاباران دوا تاوان یان بوو.

بەڵام دوای پەسەندکردنی زۆرینەی مافەکانی کورد لەدەستوری هەمیشەی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ ،ڕاستەوخۆ حکومەت و پەرلەمانی عراق کەوتنە پیلان گێڕان دژی ئەومافانە بەگشتی و مافی هاوبەشی ڕاستەقینە لەبەڕێوەبردن و سود لێوەرگرتنی نەوت وگاز لەلایەن گەلی کوردستانەوە.

ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لەوپیلان گێڕیانە بۆ پەکخستن و نەسەلماندنی مافەدەستوریەکانی کورد:

١- پرۆژەیاسای نەوت وگازی فیدراڵی ساڵی ٢٠٠٧ بەهیچ شێوەیەک مافی هاوبەشی ڕاستەقینەی تێدانەبوو بەپێی ناوەڕۆکی مادەی ١١١ ،١١٢ی دەسوری هەمیشەی ساڵی ٢٠٠٥.

٢- بەناوگرێبەستی گەڕی مۆڵەت پێدان کە پێنج گەڕی دەست پێکردوەو لەساڵی ٢٠٠٩ وە کەبۆ جێگرەوەی یاسای نەوت وگازی فیدراڵی بوووە ئەم گەڕی مۆڵەت پێدانە پێچەوانەی دەستورە.

٣-پرۆژەیاسای نەوت وگازی فیدراڵی ساڵی ٢٠١١ بەهیچ شێوەیەک مافی هاوبەشی ڕاستەقینەی تێدانەبوو بەپێی ناوەڕۆکی مادەی ١١١ ،١١٢ی دەسوری هەمیشەی ساڵی ٢٠٠٥ کەلەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە ئامادەکرا.

٤-پرۆژەیاسای دووەمی نەوت وگازی فیدراڵی ساڵی ٢٠١١ بەهیچ شێوەیەک مافی هاوبەشی ڕاستەقینەی تێدانەبوو بەپێی ناوەڕۆکی مادەی ١١١ ،١١٢ی دەسوری هەمیشەی ساڵی ٢٠٠٥ کەلەلایەن لیژنەی نەوت وگازی پەرلەمانی فیدراڵەوە ئامادەکرا.

٥-یاسای کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٨ کە ئەم کۆمپانیا بۆ جێگرەوەی یاسای نەوت وگازی فیدراڵی بوو بەڵام لەلایەن دادگای فیدراڵی یەوە چەندمادەیەکی هەڵوەشێنرایەوە.

٦- پرۆژەی هەموارکردنەوەی دەستوری هەمیشەی ساڵی ٢٠٠٥ و لابردنی مادەکانی ١١١،١١٢ی تایبەت بەنەوت وگازو لەباربردنی مافی کورد.

٧-بڕیاری ژمارە (١٥٩) ی ساڵی ٢٠٢٢ی دادگای فیدراڵی عێراق دژی کورد لەهەڵوەشانەوەی یاسای نەوت وگازی هەرێمی کوردستان ٢٠٠٧و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتی وگازیەکان .

٨- پرۆژە یاسای نەوت وگازی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٣ بەهیچ شێوەیەک مافی هاوبەشی ڕاستەقینەی تێدانەبوو بەپێی ناوەڕۆکی مادەی ١١١ ،١١٢ی دەسوری هەمیشەی ساڵی ٢٠٠٥ .

٩- بڕیارەکانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دژی کورد لە ساڵی ٢٠٢٢.

١٠- هەنگاوەکانی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دژی نەوت وگازی کوردستان دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس لە ٢٤/٣/٢٠٢٣ و بەتایبەت ئەوکێڵگە مینەی کە لەیاسای بودجەی ساڵانی ٢٠٢٣٫٢٠٢٤٫٢٠٢٤ کە دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان گەیاندۆتە کەناری هەرەس.

ئەنجام

ئەم پیلان وهەوڵانەی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق لەماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوو ئەوەمان پێدەڵێت کە هەمیشە بڕیاربەدەستانی پەیوەندیدار لەبەغداد لەهەوڵی ئەوەدان چۆن ئەم مافە دەستوریەی کورد لەبارببەن بەهەرشێوەک کەبۆیان بگونجێت لەکاتێکدا حکومەتی عێراق لاوازبووەو بەردەوام لەجەنگ دابووە ئەگەر بێت و بەهێزبێتەوەو دەسەڵاتی تەواوی هەبێت چی دەکات.

ئێمەی کورد نابێت حکومەتی فیدراڵ بەفریاد ڕەس سەیربکەین و ئەم ناخ و هەڵوێستیانە بەرامبەر کوردو خراپتریش دەبن ،دەبێت خۆمان بەخۆمان بینو خۆمان چارەسەری برینی خۆمان بکەین بەدەستی خۆمان و چاومان لەدەستی کەس نەبێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP