سەرەتا ئێران ویستی تەواوی بریکارەکانی هان بدات تا شوین و پێگەی ئەمریکا لە ناوچەکە بکەنە ئامانج، لە میدیاشەوە بایەخی پیی بدەن تا بگات بە ڕای گشتی ئەمریکی تا هێزەکانی ئەمریکا ناچار بە پاشەکشە بکەن.
پێیان وابوو، بایدن هیچ کاردانەوەی نابێت و بە هۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە بڕیاری پەلە دەدات و وەک تەمەنیش خەڵەفاوە.
ئیدارەی بایدن پلانیان وابوو، ئەگەر میلیشاکان بەردەوام بن لە هێرشەکانیان ئەمریکا پلانی یارییەکە لە دەریادا دەگۆڕێت، ڕێگری لە کەشتییەکانی هاوردەکردنی نەوتی ئێران دەگرێت. ئێستاش لە حاڵەتی دوبارەبوونەوە هەر جوڵەیەک ئەو ڕێڕەوەی ئێران کۆتایی پێ دێنن، بۆیە ئێران داوای لە بریکارەکانی کرد، جموجۆڵەکانیان ڕابگرن..
شیعەکان لە سایتەکانی سۆشیال میدیادا باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن، لە واقیعدا کشانەوە بوونی نییە.
دانوستان زیاتر لەگەڵ ئەمریکییەکان بە مەبەستی ڕاگرتنی بۆردومانی بارەگاکانو بە ئامانجگرتنەی سەرکردەی میلیشاکانە هیچ پرسێکی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نیە.
دوای کۆبونەوەی ئەمریکیەکان و تیمی سەرۆک وەزیرانی عیراق پەنتاگۆن ئاماژەیان بەوە داوە هیچ دانیشتنەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق باسی کشانەوە لەخۆناگرێت..
ئێران بە کاتی بریکارەکانی وەستاندوە، چونکە لای ڕوونە ئەمریکا کاردانەوەکانی توندە، ئێستا کەوتۆتە سەر ئەوەی ئیران لە کوێوە دەست پی دەکاتەوە؟ لەناو عیراق یان ئاو یان لە وشکانی لە نزیک سنوورەکانی لوبنان و سوریا؟ یان لە مەیدانێکی تر؟