ئەوەی ڕوو دەدات لە عێراق درێژەی دەبێت و دوور نییە سەر بکێشێت بۆ شەڕێکی خوێناوی..
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەوەی ڕویدا، بەشێکی کەمبوو لە پلانێکی گەورەتر... سەدر دەیەوێت کۆتایی بە هەموو شتێک بێنێت، تەنەنات پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و هیچ شتێک نەهێڵێت. بەڵکو سیستەمەکە لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵبتەکێنێت...
سەدر، پێی وایە دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی بتوانێت دەست بەسەر تەواوی دامەزراوەکانی عێڕاقدا بگرێت. نایەوێت جارێکی دیکە بچێتەوە هەڵبژاردن بەو شێوەیەی کە لە عێڕاق کراوە، بەڵکو دەیەوێت ئەگەر هەڵبژاردن بشکرێت، هەڵبژاردنێک بێت بۆ سەرۆکایەتیکردنی عێڕاق بێت.
ئێستا دەستی بەسەر پەرلەماندا گرتووە، ئەنجومەنی وەزیرانیش لە ژێر دەستی خۆیدایە....
دووریش نییە لە ڕۆژانی داهاتوو، بەشێکی جەماوەرەکەی بنێرێتە کۆشکی سەلام....
سەدر، بەرەیەکی زۆر فراوانی لە خۆی کردووەتەوە و دەیەوێت دۆخەکە یەکلایی ببێتەوە...
بەرەیەک بەرامبەر مەرجەعییەت، بەرەیەک بەرامبەر بنەماڵەی حەکیم، بەرەیەک بەرامبەر مالیکی... لە ڕاستیشدا سەدر دەتوانێت لەگەڵ هەمووان ڕێکبکەوێت، بەڵام نایەوێت لەگەڵ مالیکی ڕێکبکەوێت، چونکە دەزانێت مالیکی خاوەنی ڕاستەقینەی دەوڵەتی قوڵە لە عێڕاق.
شەڕەکەی سەدر فراوانە، بەڵام ئامانجە سەرەکییەکە بۆ بەچۆکدا هێنانی مالیکییە... مالیکی بکەوێت ئەوانی تر هیچ نین... تەنانەت لە یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندان ئامانجەکە بۆ دەست بەسەرداگرتنی ماڵی مالیکی بوو... بەس مالیکی زانیاری پێش وەختەی هەبوو، هەموو ئامادەکارییەکی کردبوو. ئەگەر خۆپیشاندەران ڕوەوەو ئەنجومەنی نوێنەران ئاڕاستەی خۆیان نەگۆڕیبا، شەڕێکی خوێناوی ڕویدەدا.
سەدر، لەڕوکەشدا دژی داگیرکەرە، بەڵام هاوکاری بنەماڵەی سەدر لەگەڵ هێزە دەرەکییەکان ڕەگێکی مێژوویی هەیەو لە هاوکاریکردنی ئینگلیزەوە دەست پێدەکات بۆ دژایەتی دەوڵەتی عوسمانی، کۆتاییەکەی لەڕێگەی یەکێک لە برازاکانییەتی لەگەڵ هاوپەیمانان...
لەو شەڕەدا دیار نییە کێ براوە دەبێت، چونکە ئەو دۆخەی سەدر دەیەوێت هەرگیز ئێران قبوڵی ناکات، دوور یا نزیکیش شەڕەکە سەر دەکێشێت بۆ شەڕی چەکداری، پەتی ئارامی مالیکی هێندە درێژە ناکێشێت...
سەدر، دەیەوێت تەنانەت کوردیش لەو شەڕە تێوە بگلێنێت، بەتایبەت پارتی... بەناوی ئەوەی ئەو شەڕەی ئەو دەیکات شەرێکی وەکالەتەو چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتی هەبێت بەزەبری چەک کۆتایی بە ئابوری سەربەخۆی هەرێم دەهێنێت.. ناشزانرێت ئایا پارتی دەچێتە ناو ئەو شەڕە یا نا، بەڵام پەیوەندیییەکانی پارتی و سەدر شتێکی شارەوانین، بەڵام ترسی لەهەنگاوەکانی سەدر هەیە بەتایبەت لەبارەی هەمواری دەستورەوە کە خودی قەوارەی هەرێمیش بکات بە ئامانج.
واتەی ئەو گورگەی ”چوارچێوەی هەماهەنگی” نیشانی کوردی دەدات خۆی جێبەجێی بکات.