رۆژی 16ی3ی1988 ڕژێمی به‌عس و دڕنده‌ی ڕووخاو له دڕێژه تاوانه دژه مرۆڤایه‌تییه‌كانی به شێوازێكی نامرۆڤانه و به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو وكوشندهی كیمیایی 5000 ڕۆڵه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدكرد و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بڕینداربوو ، برینێك دوای 38 ساڵ سارێژ نه‌بووه و كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له سه‌ر خاكی هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌جێهێشتووه
گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك سته‌ملێكراو له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه به‌درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو رڕووبهڕوی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و هه‌وڵی سڕینه‌وه وگۆڕینی دیموگرافیا بووه‌ته‌وه ؛ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له هه‌ره دیارترین نموونه‌كان بهێنێته‌وه ئه‌وه ئه‌م نموونه سهلمێنراوترینین ، وه‌ك جنیۆسایدی ده‌رسیم ،رۆبۆسكی ،جینۆسایدی بارزانییه‌كان ، ئه‌نفالی فه‌یلییه‌كان ، ئیزدییه‌كان و پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن و ده‌یان تاوانی دیكه له سه‌ر ئاستی هه‌ر چواربه‌شی كوردستان
ئه‌و تاوانه دڕندانه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه زه‌نگێكی مه‌ترسیداری كۆمه‌ڵكوژی ته‌وایی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو ، له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له هه‌موو مافێكی مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا بێبه‌شكرا بوو ، هه‌ڵه‌بجه به‌و هه‌موو خوێن وزام وبرینه‌وه ناوونیشانی سته‌می زۆرداران بوو له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك و خاكی كوردستان ، هه‌روه‌ك چۆن بووه ناوونیشانی قوربانیدانی كورد له ڕێگه‌ی رزگاری و ئازادییدا
ئه‌م ڕۆژه پڕ له تراژیدییه له مێژوویی كوردا ، رۆژێكی به ئازار و جه‌رگبره له‌ناخی هه‌موو كوردێكی و هه‌موو كهستێكی خاوه‌ن هه‌ست و ویژدان ، دوای ململانێ وشۆڕشی گه‌لی كورد و كۆڵنه‌دانی ڕژێمی به‌عسی دڕنده ، بۆ خامۆشكردن و سڕینه‌وه‌ی مۆڕكی نه‌ته‌وایه‌تی گولی كورد ، دڕندانه ئاسا ده‌ستكردن به پڕۆسه‌یه‌كی به‌دناوی ئه‌نفال وكیمیاباران له ناوچه‌كه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی 5000 شه‌هیدان ، كاتێك پێشمه‌رگه ئازایانه وكۆڵنهندهرانه دژی ڕژێمی به‌عس وه‌ستایه‌وه ، ئه‌وا دڕندانه ئاسا و له‌به‌رچاوی هه‌موو جیهان و به پشتیوانی چه‌ند كۆمپانیایی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له كاتژمێر 11:05 خوڵه‌كی رۆژی 16/3/1988 به‌چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و زیاتر له 5000كه‌س له منداڵ و ئافره‌ت و پیاوی شاره‌كه‌ی شه‌هید كرد
ئه‌م زێهنیه‌ته فاشی و داماڵراوه له به‌های مرۆیی، پێمان ده‌ڵێت: له‌ناوبردنی كورد وشوناسهكهی بۆ ئه‌وان ئامانج بووه له رابردوو و له ئێستا و له دوورمه‌وداشدا ، كه نه‌ده‌یانه‌وێت و نهدهستوانن لێی بووه‌ستن و باشترین نموونه‌ی سه‌لمێنراو له پێشیمانه ، له ئێستاشدا داگیركه‌ران و فاشیزمه‌كان به‌رده‌وامن له سته‌مكاری و تاوانی جینۆساید و ئازاردان وسزادان به شێوازی دیكه ، بۆیه له پێناو ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی جینۆساید ، تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی لۆژیكانه و بیركردنه‌وه‌ی وردبینانه بتوانین ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاری و سه‌ختییه‌كانی به‌رده‌مان ببینه‌وه ، ئه‌ویش به‌رێگه‌ی سیاسه‌ت و دیپلۆماسی و ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی نێوماڵی كوردستانی ، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ببنه بنه‌مای پرۆژه‌ی گه‌وره بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جینۆسایدكردنمان وكاریگه‌ریی و لێكه‌وته‌كانی و مه‌ترسیه‌كانی له رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ، تاوانێكی گه‌وره‌ی دژ به كورد ومرۆڤایه‌تی بووه ، هیچ هۆكارێك نه‌بوو بۆ به‌كارهێنانی كیمیایی له دژی شاری هه‌ڵه‌بجه ، جگه له‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌بجه‌كان كوردبوون ، ڕژێمی به‌عسی ئه‌و كاته‌ی عێراق و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا ئه‌نجامیاندا ، هیچ هه‌ڵوێستیان ده‌رنه‌بری ، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی قوربانیانی كیمیاباران و ئه‌نفال و تاوانه‌كانی دیكه‌ی ڕژێمی پێشوو بكه‌نه‌وه و چونكه حكوومه‌تی ئێستای عێراق میراتگری ڕژێمه‌كانی پێشووه
به‌و هه‌موو ئازار و میحنه‌ته‌وه" هه‌ڵه‌بجه خۆی كرده قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی كورد له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هاواری خۆی بگه‌ێنیته ناوه‌نده بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی جیهان له هه‌ناوی هه‌ڵقرچاوی خۆشی‌دا ئاسته‌نگی ڕاپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری و ئومێدی ئازادی و ئه‌زموونی حكوومڕانی خۆبه‌خۆی كوردستانی هه‌ڵگرت ، دوای 38 ساڵ له ئازاری هه‌ڵه‌بجه ، ئازاری ڕاپه‌ڕین كۆتایی به حوكمی به‌عسی كیمیاویش هێنا وهه‌ڵه‌بجه وكوردستانی دایه ده‌ست خاوه‌نه‌كانی كه خه‌ڵكی خۆڕاگر و شه‌هید په‌وه‌ری كوردستانه، بۆیه ، گرنگه هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه هه‌وێنی یه‌كبوون و ته‌بایی كوردوكوردستان و له‌هه‌مانكاتیشدا كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه،هێمای گه‌لێكی سته‌ملێكراو و زامێك به‌جه‌سته‌ی نیشتیمانه‌وه