هەرێم نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی نرخی سووتەمەنی، سیستەمێکی نوێی بۆ دابەشکردنی غازی شلی ماڵان لە شاری هەولێر کارا کرد.
ڕاگەیەندراوی وەزارەت، ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ڕێگەی بریکارە گەڕۆکەکانەوە دەستی بە دابەشکردنی غاز کردووە بەم مەرجانەی خوارەوە:
• بڕی غاز: هەر هاووڵاتییەک مافی هەیە ٣٠ ڕۆژ جارێک دوو بتڵ غاز وەربگرێت.
• نرخی فەرمی: نرخی هەر بتڵێک تەنها ٨,٥٠٠ دینار دیاریکراوە.
• شێوازی وەرگرتن: تەنها لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت، ئەمەش بۆ ڕێگریکردنە لە قۆرخکاری و بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکاندا.
دەسپێکردن لە هەولێر و گشتگیرکردنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ لە چەند گەڕەکێکی هەولێر پڕۆسەکە دەستی پێکردووە و وەک هەنگاوی یەکەم لەم پارێزگایە جێبەجێ دەکرێت. هەروەها دڵنیایی دا کە لە ڕۆژانی داهاتوودا، بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزا لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕێکاری هاوشێوە و گونجاو دەگرنەبەر بۆ کاراکردنی ئەم سیستەمە.