دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پوتین: پەیامێکی گرنگم لە ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشتووە

هەرێم نیوز

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، کە لە هەفتەی ڕابردوودا پەیامێکی لە ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشتووە، هاوکات جەختیش دەکاتەوە کە وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ جێگیرکردنی ئاشتی لە ناوچەکە و پشتیوانیکردنی ئێران.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی 4ـی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەوە. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پوتین ستایشی خۆڕاگریی ئێرانییەکانی کرد و ڕایگەیاند: "گەلی ئێران شێلگیرانە و قارەمانانە بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەیان دەجەنگن."

سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوەش کرد، کە مۆسکۆ ئومێدەوارە گەلی ئێران بتوانن بەسەر ئەم قۆناغە سەختەدا زاڵ بن و ئاشتی لە ناوچەکەدا باڵ بکێشێت.

پوتین وتیشی: "ڕووسیا تەواوی هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر ببێت."

لە کۆتایی دیدارەکەدا، پوتین دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە هەر کارێک کە لە بەرژەوەندیی ئێران و و وڵاتانی ناوچەکەدا بێت، ئەنجامی بدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP