هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، داتاکانی تایبەت بە پسوولەی مانگی ئازاری لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە ٨٠٪ی ماڵان بڕی پسوولەکانیان کەمتر بووە لە ٥٩ هەزار دینار.
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی 4ـی 2026، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، پسوولەی مانگی ئازار بە تێکڕا بۆ ماوەی ٣٧ ڕۆژ بووە و داتاکان دەریانخستووە کە زۆرینەی هاوبەشان بڕێکی کەمتریان لە جاران بۆ گەڕاوەتەوە. بەپێی خشتەکان، تێکڕای بڕی پسوولە لە هەولێر ٦١ هەزار، لە سلێمانی ٥٠ هەزار، لە دهۆک ٧٣ هەزار و لە هەڵەبجە ٤٩ هەزار دینار بووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پڕۆژەی ڕووناکی کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە ڕاگەیەندرا، ئامانجی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییە بۆ سەرانسەری هەرێم تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦. بڵاویکردەوە، ئێستا زیاتر لە ٨٥٪ی هاووڵاتیان لە کارەبای بەردەوام سوودمەند دەبن و بەپێی نرخە نوێیەکان، کەمدەرامەتان پارەیەکی کەمتر لەوە دەدەن کە پێشتر بۆ مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی خەرجیان دەکرد.
وەزارەت ئاماژەی بەوەش کردووە، هەندێک هاوبەش پسوولەی ئەم مانگەیان بۆ نەگەڕاوەتەوە، کە هۆکارەکەی بۆ پێوەرە کۆنەکان و سیستەمی پێشوو دەگەڕێتەوە، بەڵام لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە چارەسەر دەکرێت. داواش لە هاووڵاتیان دەکرێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پڕۆژەکە یان کورتەنامەوە، ئاگاداری وردەکاریی پسوولەکانیان بن.
دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی کارەبا :
وەزارەتی کارەبا خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی داتای پسوولەکانی مانگی سێ لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.
پسوولەی کارەبای مانگی سێ بەتێکڕا بریتیبووە لە 37 ڕۆژ بۆ هەموو جۆرەکانی هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
خشتەی یەکەم: 80٪ ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی سێ
کوردستان:
پسوولە: 59,000
بەکارهێنان721:
هەولێر
پسوولە: 61,000
بەکارهێنان: 742
سلێمانی:
پسوولە: 50,000
بەکارهێنان: 627
دهۆک
پسوولە: 73,000
بەکارهێنان: 858
هەڵەبجە
پسوولە: 49,000
بەکارهێنان: 612
خشتەی دووەم: ژمارەی هاووڵاتی و شوێنە بازرگانییەکان لە پڕۆژەی ڕووناکی
کۆی گشتی
هاووڵاتی: 5,491,900
هاوبەش: 1,470,000
هەولێر
هاووڵاتی: 1,935,000
شوێنی بازرگانی: 65,500
سلێمانی
هاووڵاتی: 495,000
شوێنی بازرگانی: 47,200
دهۆک
هاووڵاتی: 495,000
شوێنی بازرگانی: 20,100
هەڵەبجە
هاووڵاتی: 135,000
شوێنی بازرگانی: 4,400
سۆران
هاووڵاتی: 308,000
شوێنی بازرگانی: 10,300
زاخۆ
هاووڵاتی: 300,000
شوێنی بازرگانی: 13,200
ڕاپەڕین
هاووڵاتی: 391,700
شوێنی بازرگانی: 11,500
کۆیە
هاووڵاتی: 135,300
شوێنی بازرگانی: 3,800
پیرمام
هاووڵاتی: 77,900
شوێنی بازرگانی: 1,000
ئاکرێ
هاووڵاتی: 143,500
شوێنی بازرگانی: 4,700
سیمێل
هاووڵاتی: 225,500
شوێنی بازرگانی: 10,600
وەزارەتی کارەبا ئاگادارە کە هەندێک لە بەکارهێنەرانی کارەبا بۆ ئەم مانگە پسوولەیان بۆ نەگەڕاوەتەوە. ئەم کێشەیە پێش دەستپێکی پڕۆژەی ڕووناکی هەبووە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێوەرە کۆنەکان و سیستەمی پسوولەکردنی کۆن. پڕۆژەی ڕووناکی دڵنیایی دەدات کە بەردەوامە لە چارەسەرکردنی کێشەکە لەڕێگەی دانانی پێوەری زیرەک و جێبەجێکردنی سیستەمی پسوولەکردنی لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان کە وادەکات ئەم هاووڵاتیانە دواتر پسوولەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.
ئەو هاوبەشانی کە خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناکی تۆمارکردووە و خۆتۆمارکردنییان پەسندکراوە دەتوانن لە ڕێگای مۆبایلەکانییان ئاگاداری پسوولەکان بن.
ئەم هەفتەیە ئەو بەکارهێنەرانەی خۆیان تۆمارکردووە ئەم کورتەنامانەیان پێدەگات:
• بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە پسوولەیان بۆ گەڕاوەتەوە کورتەنامەکە پێکدێت لە: تەواوی وردەکاریەکانی پسوولە وەکو ( بڕی پسوولە، ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا و بەروار)
• بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی پسوولەی مانگانەیان بۆ نەگەڕاوەتەوە کورتەنامەکەیان پێکدێت لە: نامەیەک کە دڵنیایی دەدات کەوا پسوولەکانییان نەگەڕاوەتەوە.
بەکارهێنەرانی کارەبا پێویستە ژمارە تەلەفۆنەکانیییان تۆماربکەن لە پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕێگای ماڵپەڕی www.Runaki.gov.krd یان لە ڕێگای سکانکردنی ئەو کیو ئاڕ کۆدەی لەسەر پسوولەکانییان هەیە.
بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.
پرۆژەی ڕووناکی کارەبای کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. ئێستا زیاتر لە 85٪ی هاووڵاتیان کارەبای بەردەوامیان هەیە لە پڕۆژەی ڕووناکی.