هەرێم نیوز
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، ئەمڕۆ پەیامێکی پیرۆزبایی لە لایەن بارزانییەوە پێ گەیشت، بەبۆنەی ڕاسپاردنی وەک کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی 4ـی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو ڕایگەیاند، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی کردووە بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ ئەو ئەرکە نوێیە.
لە میانی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندی و دیالۆگی نێوان تەواوی هێزە نیشتمانییەکان کردەوە، بە مەبەستی خێراکردن لە پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتدا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەل و تەمەننای هاووڵاتییان لە تەواوی ناوچەکانی وڵاتدا بکات.
ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە، کە عەلی فالح زەیدی وەک کەسایەتییەکی تەکنۆکرات و سەربەخۆ، ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی پێ سپێردراوە، دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی وەک کاندیدی کۆتایی خۆی دەستنیشانی کرد.