دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هەناری هەڵەبجە دەگاتە بەسڕە؛ فێستیڤاڵێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو شاردا ئەنجام دەدرێت

هەرێم نیوز

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ بردنی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بۆ پارێزگای بەسڕە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ ناساندن و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی لە شارەکانی خوارووی عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ـی ٤ـی ٢٠٢٦، نوخشە ناسیح ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بیرۆکەیە دوای کۆبوونەوەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لەگەڵ پارێزگاری بەسڕە هاتووەتە ئاراوە.

 وەزیری کشتوکاڵ پێشنیاری کردووە کە هاوشێوەی فێستیڤاڵی خورما کە لە بەسڕە هەیە، فێستیڤاڵی هەناریش دوای ئەوەی لە هەڵەبجە تەواو دەبێت، ببرێتە ئەو شارە.

پارێزگاری هەڵەبجە جەختی کردەوە کە لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ لەسەر هێڵن بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە و وتی: "ئەم کارە هەم بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی باخەوانانی ئێمە باشە، هەمیش دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی خەڵکی بەسڕە لە نزیکەوە ئاشنای فێستیڤاڵ و بەرهەمە ناوازەکانی هەڵەبجە بن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP