ئه‌گه‌ر لێدوانه‌كه‌ی به‌رێز هۆشیار زێباری بۆچوونی سه‌ركردایه‌تی پارتی بێت، كه‌وایه ئه‌م لێدوانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه پارتی یه‌كه‌م هه‌ستیاری هه‌ستكردنی دۆخی جه‌هه‌نه‌م ئاسایی سه‌در له به‌غدا موچركه‌ی جه‌سته‌ی پارتی كردووه، به‌واتای ئه‌وه دێت پارتی ناچێته ژێر باڵی شه‌رعیه‌ت دان به حكومه‌ته كوده‌تا چیه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه ته‌نها پارتی بڕیاری یه‌كڵاكه‌ره‌وه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و كوده‌تایه‌ی كه ئێستا له به‌غدا رووده‌دات، ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا زووه بلێیت، كه سه‌در سه‌ركه‌وتوو بووه له كوده‌تاكه‌ی، چونكه هێشتا جوڵه‌ی جدی یه‌كڵاكه‌ره‌وه‌ی ئێران و ئیتار نه‌بینراوه، به‌ڵام به‌بێ هه‌ولێر هیچ حكومه‌تێك ناتوانێت شه‌رعی بێت له به‌غدا بۆ؟
چونكه شه‌رعیه‌تی هه‌ولێر گرینترین شه‌رعیه‌ته بۆ به‌غدا..
با روونتر بدوێین، به‌بێ شه‌رعیه‌تی پارتی موقته‌دا سه‌در هه‌ر حكومه‌تێك دروست بكات، هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ست ناهێنێت، چۆن؟ ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌در سه‌ركه‌توو بوو، له كوده‌تاكه‌ی، هه‌ولێریش شه‌رعیه‌تی به موقته‌دا سه‌در نه‌دا، ئه‌وه هه‌ولێر ده‌بێته ناوه‌ندێكی به‌هێزی دژه سه‌در، چونكه هه‌رچی سیاسی عێراقه راده‌كات بۆ هه‌ولێر، كه‌وایه ئه‌وه‌ی ئێستا شه‌رعیه‌ت ده‌دات هه‌ولێره، وه هه‌ولێر رۆڵێكی محوه‌ری هه‌یه له‌و دۆخه‌ی به‌غدا، ده‌نا موقته‌دا سه‌در دوژمنی ستراتیژی پارتیه، هه‌ركه ده‌ستی خۆی بینی بێ سڵكردنه‌وه هه‌موو شتێك دژی پارتی ده‌كات، به‌ڵام ئایا پارتی ئاگاداره؟
دوای لێدوانه‌كه‌ی هۆشیار زێباری، ده‌ركه‌وت موقته‌دا سه‌در په‌له‌ی كرد له كۆمه‌ڵێك نیازی مه‌ترسیدار كه تا ئێستا حه‌شاری دابوو، ئه‌ویش " هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوور" كه دوێنی به‌ناراسته‌وخۆ باسی له‌گۆڕانی ده‌ستوور كرد، ئالێره‌دا رێك پارتی به‌خه‌به‌ر هێنا، هیچ هێزێك ناتوانێت به‌قه‌ده‌ر پارتی پشتی سه‌در له ئه‌رز بدات، بۆیه سه‌در له ئێستادا ئاماده‌یه هه‌زارا به‌ڵێن به‌پارتی بدات، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه به‌لێنی كۆنفیدراڵیش به‌پارتی بدات،" به‌ڵام ئایا پارتی پاش یه‌ك سه‌ده له به‌لێندان هێشتا هه‌ڵه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوو دووباره ده‌كاته‌وه، و باوه‌ر به به‌لێن ده‌كات"!!!؟
سه‌در تاكه هێز له جیهان ئاماده‌بیت له‌گه‌ڵ دا‌نیشێت و هه‌رچی به‌لێنه بیداتێ پارتیه، بۆ؟ چونكه به تونێلی پارتی ده‌توانێت عێراق بگرێت، ئه‌گه‌ر پارتی رێگری لێ بكات كوده‌تاكه‌ی سه‌ركه‌وتووش بێت هیچ شه‌رعیه‌تی نابێت، هه‌ولێر ده‌بێته ناوه‌ندێكی به‌هێز بۆ دژه سه‌در هه‌رچی سیاسه‌تمه‌داری عێراقی هه‌یه روو له هه‌ولێر ده‌كات، ئابه‌م شێوه‌یه، هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێته دووناوه‌ندی به‌هێزی عێراق، ته‌نانه‌ت له‌رووی ئیقلیمیشه‌وه، به‌بێ هه‌ولێر هیچ بڕیارێكی به‌غدا شه‌رعیه‌تی نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی شه‌رعیه‌ت بدات به سه‌در" له‌ژێر به‌لێنی كۆنفیدراڵیه كه" ئه‌وه ئه‌وكاته، سه‌در هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كات، قۆناغ به‌قۆناغ كۆتایی به‌كوردستان ده‌هێنێت، پێش بوون به كۆنفیدرالی" ئه‌وكاتیش پارتی وه‌ك هه‌مووجار ئاسا به‌س ده‌توانێت بلێت یه‌كێتی جاشه یه‌كێتی خائین ئیتر هه‌زار ده‌سته‌واژه‌ی تر، بۆ؟
چونكه سه‌در سه‌د هه‌زار جار له یه‌كێتی نزیكتره وه‌ك له‌وه‌ی له‌پارتی نزیك بێت، به‌ڵام سه‌در كه‌سێكی ستراتیژیكه، له ئێستادا باش ئاگاداری ئه‌وه‌یه به‌بێ پارتی هیچ ده‌ره‌چه‌یه‌كی ده‌رچوونی نیه، مه‌گه‌ر نا سه‌در دووژمنی بوونی پارتیه له‌عێراقدا، ته‌نانه‌ت به لێكردنه‌وه‌ی ناوی كوردستانیش له پارتی دیموكراتی كوردستان، رازی نابێت، خۆشی چه‌ندین جار ئه‌مه‌ی گوتووه!! كه‌وایه ئه‌گه‌ر ئیتاری ته‌نسیقی به‌رگری نه‌كردوو رایكرد، سه‌در كوده‌تاكه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوو، ده‌مێنێته‌وه له‌مپه‌ره گه‌وره‌كه‌ی به‌رده‌می ئه‌ویش هه‌ولێره،
ئه‌گه‌ر هه‌ولێر شه‌رعیه‌تی به كوده‌تاكه‌ی سه‌در دا، ئه‌وه سه‌در بۆ ئه‌به‌د كۆتایی به‌كوردستانیش ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی شه‌رعیه‌تی به‌سه‌در نه‌دا، ئه‌وه به‌بێ ویستی پارتیش بێت هه‌ولێر ده‌بێته ناوه‌ندی دژه سه‌در، ئه‌وكاتیش به كرداری عێراق به‌ره‌و دابه‌شبوونێكی ئه‌وه‌نده قوڵ ده‌چێت كه هه‌موو هێزی دونیا بیه‌وێت هه‌ولێر به‌غدا پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه نابه‌سترێته‌وه، بۆیه له ئێستادا هه‌ڵوێستی پارتی بڕیارێكی مێژوویه....