ئه‌گه‌رچی ئێستا
كۆی هاوكێشه‌كانی ناوخۆی كوردستان، به كێشه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی میزان ده‌كرێت،
به‌ڵام دۆخی ئێستای به‌غدا زۆر له‌و كێشه‌یه گه‌وره‌تره، له حه‌قیقه‌تیشدا
"بوونی كێشه‌ی یه‌كێتی و پارتی" به‌هۆی كورتبینینی پارتی بۆته كێشه،
مه‌گه‌ر نا شتێك له كوردستاندا نیه به‌ناوی كێشه له‌به‌رده‌م پارتی دا، چونكه
پارتی له ئێستادا له‌رووی ستراتیژییه‌وه، تاكه هێزی كوردستانه، كه بڕیاری
پارتی " كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات یان به‌ره‌و كۆتایی"
ئه‌گه‌ر
له خوڵه‌كانی تردا پۆستی سه‌رۆككۆمار له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی دا بوو، له‌و ئاڵوگۆره‌ی
ئێستا له به‌غدا هه‌یه، پۆستی سه‌رۆككۆمار بۆ كورد زۆر گرینگه، بۆچی؟
چونكه له
ئێستادا حكومه‌تی ته‌وافقی نیشتمانی بوونی نیه، حكومه‌تی "زۆرینه‌ی موقته‌دا
سه‌در بوونی هه‌یه" ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و جۆڕه له حكومه‌ته زۆر
كردووه، پێوست ناكه هیچی تری له‌سه‌ر بلێین، به‌ڵام پۆستی سه‌رۆككۆمار "بۆ
پارتی چاره‌نووسسازه، بۆ؟
چونكه حكومه‌ته زۆرینه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له كۆنترۆڵكردنی
په‌رله‌ماندا سه‌ركه‌وتوو بووه، ئێستا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له‌ژێر
كۆنترۆڵی موقته‌دا سه‌در دایه، كه‌وایه پێش گرتنی په‌رله‌مان له هه‌رجۆرێك له
لادان، ده‌توانرێت ڤیتۆی سه‌رۆككۆمار بۆ پارتی كات بگه‌رێنێته‌وه، نه‌ك بیوه‌ستێنێت،
چونكه حكومه‌تی زۆرینه‌ی موقته‌دا سه‌در تازه ناوه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌رقه‌له
دروست كردن و كات وه‌ستاندن ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی تره بۆ كورد، كه‌وایه پارتی هه‌نگاوێكی
گرینگ ده‌نێت، ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی به‌هه‌موو هێزی سه‌ربخات بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،
به‌ڵام ده‌كرێت كۆی پۆسته‌كانی تر راده‌ستی یه‌كێتی بكات، ته‌نها كورسی سه‌رۆككۆمار
بخاته ژێر ده‌ستی. چونكه یه‌كێتی كاندیدێكی مه‌ترسیداری هه‌یه، له‌ئێستا به‌غدا،
هه‌موومان شایه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین، كه‌سێكی وه‌ك به‌رهه‌م ساڵح مه‌ترسیداره بۆ
سه‌ر كورد و ته‌نانه‌ت یه‌كێتیش، چونكه به‌رهه‌م ساڵح چیرۆكی حزبی هاوپه‌یمانی هه‌یه،
ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌یه، كه زۆر به‌ئاسانی ده‌كرێت و ده‌فرۆشرێت، له‌و خوله‌ی
ئێستادا، پێویسته بۆ كورد كه‌سێك له كۆشكی سه‌رۆككۆمار بێت لایانی كه‌م، له‌ژێر
كۆنترۆڵی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دابێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی نیه به پارتی و پۆستی سه‌رۆككۆمار،
به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه، به‌هه‌موو كوردستانیانه‌وه به یه‌كێتیشه‌وه.
به‌ڵام پرسیار
ئه‌وه‌یه كه‌سێكی زیره‌كی وه‌ك موقته‌دا سه‌در ئاگای له‌وه هه‌یه، كاندیدی پارتی
بۆ سه‌رۆككۆمار مه‌ترسیداره بۆ ئه‌و؟
بێگومان ئاگای لێیه‌تی،
زۆر به‌باشیش ئه‌وه ده‌زانێت! به‌ڵام موقته‌دا سه‌در ئایا ئه‌وه‌نده بێ ئاگایه،
كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌دژی پارتی بوه‌ستێت؟ ئه‌وه دوو ئۆپشنی به‌رده‌م موقته‌دا
سه‌دره، كه ئه‌گه‌ر دژی كاندیدی پارتی بوه‌ستێت، وه‌كو ئه‌وه وایه پارتی بجوڵێنێت،
بۆ به‌خۆ هاتنه‌وه، ئه‌گه‌ر رێگاش بدات، ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه ئێستا نا دوو رۆژی
تر ئه‌و پۆسته هه‌ندێك گرفتی بۆ دروست ده‌كات، بۆیه ئه‌له‌و نێوه‌نده‌دا، موقته‌دا
سه‌در له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماردا ده‌كه‌وێته نێوان دوو به‌رداش..
به‌ڵام پرسیاره‌كه
ئه‌وه‌یه ئایا به‌رهه‌م ساڵح بۆ موقته‌دا سه‌در گرینگه؟ سه‌د له سه‌د بۆ موقته‌دا
سه‌در به‌رهه‌م ساڵح باشترین بژارده‌یه بۆ سه‌رۆككۆمار، چونكه كۆنترۆڵكردنی ئه‌وه‌نده
ئاسانه له مناڵێكی ساوا ئاسانتره، به‌ڵام ئایا موقته‌دا سه‌در ده‌چێته گیرڤانی
به‌رژه‌وه‌ندی به‌رهه‌م ساڵح له‌هه‌نگاوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماردا؟ ئالێره‌دا
موقته‌دا ده‌كه‌وێت نێوان دوو بژارده، یان پارتی بخاته سه‌نگه‌ری هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر
خۆی، یان بكه‌وێته به‌رده‌م سه‌رۆككۆمارێكی پارتی.. ئیتر له‌و دوو بژارده‌یه، ده‌بێت
یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.