هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی گواستەوە و ڕایگەیاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ ئەوەبووە پەیامێک بنێرێت کە ئیسرائیل دەتوانێت سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران ببەزێنێت بەبێ ئەوەی ئاشکرا بکرێت.
بەوتەی ئەو بەرپرسانە، هێرشەکەی ئیسرائیل زیانی بە سیستەمێکی بەرگری گەیاندووە کە بەرپرسە لە چاودێریکردن و لەناوبردنی هەڕەشە ئاسمانییەکان لە نزیک ڕیاکتۆری ئەتۆمی نەتەنز.
هاوکات دوو بەرپرسی ئێرانی بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، هێرشەکەی ئیسرائیل بەر سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس 300 لە بنکەیەکی سەربازی لە ئەسفەهان کەوتووە.
لای خۆیەوە حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئه‌سفه‌هان هاوشێوه‌ی یاریی منداڵان بوو، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ناده‌ینه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانی به ئامانج نه‌گرتبێت.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له رۆژی هه‌ینی 19ـی 4ی 2024دا بڵاویکردەوە ، به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، سوپای ئیسرائیل له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له‌ناو خاكی ئێران‌دا، وه‌ڵامی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی ئێرانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل داوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه نیشاندانی توانا سه‌ربازیی و ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیله بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هێرشێك له ناوخۆی ئێران‌دا.