هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانی بۆ بەغداد، دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانی عێراق ئەنجامدا، سەردانێکی گرنگ و بەبایەخ وەسفکراو لەلایەن عێراقییەکانەوە. پرسی مووچە و بودجە چەندین بابەتی گرنگی دیکەی لەگەڵ عێراقییەکان باس کردووە. وەک نوری مالیکی دەڵێت، " ئەم پیاوە ئیرادەی چارەسەری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی پێ‌بوو".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە ئێوارەی رۆژی شەممە 27-04-2024 گەیشتە بەغدا، بە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستی بە زنجیرە دیدارەکانی کرد.
کۆبوونەوەکەی نێوان سوودانی و نێچیرڤان بارزانی، کە ماوەی کاتژمێرێک بەردەوام بووە، بابەتەکانی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر تاوتوێ کراون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عێراق به‌گشتی و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ له بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێداندا به‌پێی كارنامه‌ی حكومه‌ت بۆ باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزاری و باری گوزه‌رانی هاووڵاتییان له هه‌موو عێراق تاوتوێ كران.
گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆی بنیاتنه‌ری تایبه‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، ئەو بابەتە بوو جەختیان لێکردەوە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستانی بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پرسه هاوبه‌شه‌كان به "گرنگ" وەسف کردووە.
پاشان لەگەڵ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەم مانگەدا ئەمە دووەم جارە خۆی دەچێتە پایتەختی عێراق و لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشداری دەکات، کە پێکهاتوون لە پێکهێنەرانی حکومەتەکەی شیاع سوودانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ڕاگەیەندراوی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی دوێنێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "سەرکۆنەی ئەو هێرشە تاوانکارییە دەکەین کە کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. سەرۆکوەزیران رایگەیاند، گەیشتوونەتە دەستکەوتنی سەرەداو، کە دەیانبات بۆ ئەو کەسانەی تێوەگلاون و رەوانەی دادگە دەکرێن لەکاتی کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەدا."
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسی سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ واشنتن و سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق کراوە.
شەوی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، کە یەکێک لە لایەنە دیارەکانی سوننەی عێراق، کۆبوونەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه، گۆڕییه‌وه."
جێی ئاماژەیە، محەممەد حەلبووسی کە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی مافی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە، لەو کاتەوە پۆستەکە بە کاتی لەلایەن جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانەوە بەڕێوەدەبرێت.
کۆبوونەوەکانی دووەم ڕۆژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
لەدووەم ڕۆژدا، یەکەم دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەردانی ماڵی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە بوو. کە پێکەوە نانی بەیانیان خوارد. هەردوولا، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقیش دیداری کرد.
لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری، بره‌ودان به پێشخستنی كه‌رتی ئابووری و خزمه‌تگوزاری، پشتگیری له حكومه‌تی فیدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه‌ی، گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به‌پێی ده‌ستوور و هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، تاوتوێ كران.
بەگوێرەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌رخستنی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، دووپاتیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، له سه‌روویانه‌وه ئه‌و پرس و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه".
یەکێکی دیکە لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق بوو.
هاوشێوەی کۆبوونەوەکانی دیکە، لەو کۆبوونەوەیەشدا کۆمەڵێک بابەتی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکراون. لەوانە؛ پرسی بودجە و مووچە، هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساش کۆبووەوە. مالیکی رایگەیاند: "گەشبینم بەم سەردانە، ئەم پیاوە ئیرادەی چارەسەری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی پێ‌بوو، پشت بەخودا لەو سەردانەوە دەستدەکەین بە دیداری فراوانتر".
دوای کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەیان، نووری مالیکی بە رۆژنامەنووسانی وت: "برای خۆشەویست بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کردین. کۆمەڵێک پرسی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو، کە گرنگترینان ئیرادەیەکی بەهێز و پتەو بۆ دۆزینەوە دەرچە و چارەسەرکردنی هەموو ئەوانەی پێیدەگوترێت قەیران و کێشە کە پێویستی بە کەشێکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر".
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا گوتی: "پێشتریش لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە پەیوەندی دابووین، تێبینی بە پێزمان وەرگرتووە، چوارچێوەی هەماهەنگی لێی دەکۆڵێتەوە کە پەیوەستن بە دەستوور، جێبەجێکردنی دەستوور، دادگەی فیدراڵی، هەڵبژاردن و بڕیارەکانی ئەمدواییانەی کۆمیسیۆن. پشت بەخودا ئەمە سەرەتایەک دەبێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکهەڵپەسێردراوەکان کە لە رابردوو نەمانتوانیوە چارەسەریان بکەین".
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەشکرد، کە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. وتیشی، "بابەتەکە قورس نییە، کاتێک ویست هەبێت، ویستی هاوکاری و پابەندبوون و دەستوور هەبێت، چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان ئاسانن."
پاشان سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دە‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق به‌گشتی، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.