دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14/05/2024

وەزارەتی دارایی: سبەی چوارشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەی چوارشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت، مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەش دەکرێت کەلە بەغداوە تەمویلەکانیان گەیشتووە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە ١٥ ی ئایاری ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەش دەکرێت کەلە بەغداوە تەمویلەکانیان گەیشتووە.

ئەوەش هاتووە، نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٤، نزیکەی ١٦٨ ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.         



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP