دواین هەواڵ

کوردستان‌

 26/07/2024

نێچیرڤان بارزانی لە پاریس چاوی بە ژمارەیەک سەرۆک، شا و سەرکردەی جیهان کەوت

هەرێم نیوز

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ كردنه‌وه‌ى ئۆليمپيادى پاريسدا كرد، پاش ئه‌وه‌ى به‌ بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شدارى له‌ ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى ئۆليمپادى 2024دا گه‌يشته‌ پاريس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/7/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى جيهان، له‌لايه‌ن به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه‌، له‌ كۆشكى ئه‌ليزێ پێشوازى لێكرا.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا لە ئێکس نوسیویەتی: "خۆشحاڵ بووم بە دیدار لەگەڵ سەرۆك ئیمانوێل مەكرۆن و خانمی یەكەم، بیرگیت مەكرۆن. هەروەها خۆشحاڵم كە بەشداریم لە ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی ئۆڵمپیادی پاریسدا كرد. ئەم یارییانە ئاماژەیەكی گەورەن بۆ یەكگرتوویی جیهانی، و پاریس دیسان نیشانی دا كە دەتوانێ لە نزیككردنەوەی دنیا لەیەكتری، ئیلهامبەخش بێت"

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى له‌ په‌راوێزى رێوره‌سمه‌كه‌دا چاوى به‌ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆك، شا و سه‌ركرده‌كانى جيهان كه‌وت؛ دواى ئه‌وه‌ش پێكه‌وه‌ به‌شدارييان له‌ ده‌سپێكردنى خوولى يارييه‌كانى ئۆڵۆمپیاددا كرد، كه‌ له‌ كۆشكى شاييۆ له‌ ناوچه‌ى ترۆكادێرۆى پاريس به‌ به‌شداريى ده‌يان هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP