دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی وەفدەی بەغدا بۆ هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی سبەینێ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەویش بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەممە، بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق لە هەولێر بەرێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری، گفتوگۆدەکرێت لەبارەی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستووری عێراق و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو رێککەوتنانەی کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممە، هەموو ئەو دۆسیانەی گرفتیان هەیە لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێن.

باسی لەوەشکردووە، ئامانج لەو کۆبوونەوەیە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدادە بە گوێرەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان، هەروەها بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان بە شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلی عێراق بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP