دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

پێشەوا هەورامانی: سبەی بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنرێت

 هەرێم نیوز 

وتەبێژی حکومەت لەبارەی دانانی بەردی بناغەی ئیفرازی 4 رایگەیاند، سبەی بناغەکەی لەلایەن مەسرور بارزانیەوە دادەنرێت، دەشڵێت لە ماوەیەکی کەم و بەیەکجاری کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر چارەسەر دەبێت

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی جەنابی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنێت کە لە ماوەیەکی کەم و بەیەکجاری کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر چارەسەر دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرۆکوەزیران بیرۆکەی وایە حکومەت پڕۆژەی ستراتیژی پەرە پێبدات نەک ئەو پڕۆژانەی چارەسەری کاتین.

وتەبێژی حکومەت راشیگەیاند، ئەم پڕۆژەیە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەکانی ئیفراز نییەو لە زێی گەورەوە ئاو دەگەیێنرێتە هەولێر و لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی خۆماڵی کارەکە جێبەجێ دەکرێت، وەک پڕۆژەیەکی خێرای فریاگوزاری و دوای تەواوبونی ، بڕی ئەو ئاوەی دەگاتە ناو هەولێر زیاترە لە هێندەو نیوی هەموو ئەو ئاوەی کە ئێستا بۆ خواردنەوەی هاونیشتمانیانی شارەکە دابین دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP