دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

دوکان؛ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج

هەرێم نیوز 

کەمێک پێش ئێستا لە خەلەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیی لە جۆرى توێتا لاندکرۆزەر کرا و بە هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

کەمێک پێش ئێستا، لە ئەنجامی بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی لە نزیکی شارەدێی خەلەکانى سەربە شارۆچکەی دووکان لە پارێزگای سلێمانی کرد، سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەرە و لەسەر ڕێگای خەلەکان – کانی وەتمان بۆردوومان کراوە.

قایمقامی دوکان لەوبارەیەوە رایگەیاند، "مۆڵەتێکی شۆفێریمان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزیوەتەوە بەگوێرەی زانیاری سەر مۆڵەتەکە بێت یەکێک لە سەرنشینەکان خەڵکی رانیەیە".

لە بارەی بۆردوومانەکەوە، مەڵبەند محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلەکان ڕایگەیاند، بە هۆی بۆردوومانەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنی، تورکیا تۆپبارانی سنووری شارۆچکەی سیدەکانی لە سنووری هەولێر کرد و بە هۆیەوە شوانکارێک بە ناوی “بەدیع کەمال محەمەد” گیانی لە دەستدا.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە، بەهۆی بۆردوومان و هێرشەکانی تورکیاوە لە باشووری کوردستان، ئەمە ٢٠ـەمین هاوڵاتی مەدەنییە گیان لەدەست دەدات ، هەروەها  ١٧ـی دیکەش برینداربوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP