هەرێم نیوز
بڕیارە سبەی پڕۆژەی تەواوکردن و راکێشانی ئاوی ئیفراز چوار ڕابگەیەندرێ
سبەی (یەکشەممە، 08-09-2024) لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و چەندین بەرپرسی حکومی، دەستپێکردنی پرۆژەی ئاوی ئیفراز چواری هەولێر رابگەیەنرێت .
ئاوی پرۆژەکە، کە بڕیارە لە ماوەی یە‌ک ساڵدا تەواو بکرێت، بۆ گەڕەکە نوێیەکان و ئەو گەڕەکانەی کێشەی کەمئاوییان هەیە، رادەکێشرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "سبه‌ی لۆ هه‌ولێر رۆژێکی زۆر خۆشه، هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ ده‌ستپێده‌کات، بۆ دوورمه‌ودا کێشه و گرفتێکی گه‌وره‌ی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بێت. یە‌ک له ئاواته‌کانم هاته‌دی و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌ربازمان ده‌کات."