هەرێم نیوز
دەزگای چاودێری مەلا بەختیار سەرکردەی دیاری یەکێتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: هێزێکی كۆماندۆ دەستیان بەسەر كەلوپەلی دەزگاكەماندا گرتووە، پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ ئازادی نوسین.
دەزگای چاودێر لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزێکی کۆماندۆ، چونە سەر بارەگای سیاسەتمەدارو رۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای رۆشنگەریی چاودێرو بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران.
هێزەکە پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان ئینزن داوەو دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتوە.
ئێمە وەکو تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەین و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادی نوسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانین.