دواین هەواڵ

کوردستان‌

 06/09/2024

بەتوندی ئیدانەی کۆماندۆی یەکێتی و هەڵکوتانە سەر دەزگای چاودێر دەکرێت

هەرێم نیوز

لیژنەی داكۆكی لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەتوندی ئیدانەی هێزی كۆماندۆ لە سلێمانی دەکات لەدژی ئەوەی کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوەندی رۆشنگەری چاودێر کە سەر بە مەلا بەختیارە.

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لەكاتێكدا هەرێمەكەمان بەكاتێكی هەستیاردا تێدەپەرێت كە بەرەو هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەچین، دۆخێكی نائارامی دەروونی لای هاووڵاتییان هەیە بەهۆی گرژیە سیاسیەكانەوە.

 سەندیکاکە دەڵێت: هێزێكی كۆماندۆ دوور لەهەموو پرنسیپێكی ئیتیكی و یاسایی هەڵدەكوتنە سەر دەزگای روناكبیری و راگەیاندنی چاودێر لەشاری سلێمانی و دایدەدەخەن و دەست بەسەر هەموو كەلوپەلەكەیدا دەگرن. 

 ئاماژەیان بەوە کردووە:" ئێمە لەلیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بەتوندی سەركۆنەی ئەوجۆرە رەفتارانە بەرانبەر هەردەزگایەكی رۆشنبیری و راگەیاندن دەكەین و بەمەترسی بۆ سەر ئازادی رادەربڕین و رەوتی رۆشنبیری گەلی كوردستانی  دادەنێین، ئەمە  نیشانەی پێشێلكردنی یاسا  و هەموو پرنسیپەكانی یاسای راگەیاندن و ئازادی رادەربرینە، جگە لەوەی دۆخێكی نائارامی و دڵەراوكێ و بێزاری لای دانیشتوانی ئەم ناوچانە دروست كردوە".

 دەشڵێن، داواكارین هەرچی زووترە بەر لەم جۆرە كارانە بگیرێت و مافی كاركردن بۆد دەزگای ناوبراو بگەڕێنێرێتەوە. لەكاتی لێپێچینەوە لەهەر دەزگایەكی راگەیاندن رەچاوی یاسای رۆژنامەگەری بكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP