دواین هەواڵ

جیهان‌

 21/07/2024

سوپای ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دەدات

هەرێم نیوز

سوپای ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکەرەوەی لە باکووری ئەو وڵاتە لە سنووری لوبنان لێ دا.

پێشتر سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دوو جبەخانەی حزبوڵڵای لوبنانیان لە شەودا بۆردومان کردووە.

لە بەرامبەردا حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەماندا کۆبوونەوەی کارمەندانی سوپای ئیسرائیلی لە دەوروبەری شوێنی مەنارە ڕاستەوخۆ تۆپباران کردووە.

هەروەها دەشڵێت "بۆ یەکەمجارە بە دەیان موشەکی کاتیۆشا شاری داگیرکراوی دەفنەمان بۆمباران کردووە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل لە شارۆچکەی بورج مولک، هەروەها لەگەڵ شوێنی زەبدین کە بە مووشەک لێی دراوە".

بە هێرشی ئاسمانی فەوجێک، هێرشمان کردووەتە سەر پێگە و تۆپخانە مووشەکییەکان لە زەعورە لەگەڵ شوێنی نیشتەجێبوونی ئەفسەر و سەربازەکانی ئیسرائیل، هەروەها سەکۆکانی "گومەزی ئاسنین" لەوێ بە وردی پێکاوە و زیانی گیانیش سەلمێنراوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشی دوژمنی ئیسرائیل کە شارۆچکەی سەفاد بەتیخی بۆردومان کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP