هەرێم نیوز
په‌رله‌مانی عێراق هه‌مواری یاسای میلاكاتی په‌سه‌ند كرد و له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی پەرلەمان ڕایگه‌یاند "به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه كێشه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره ده‌كرێت."
چوارشەممە، 24ـی تەمووزی 2024، عەتوانی عەتوانی، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، وتی: به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای میلاكات، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مان لێژنه‌ی دارایی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری ئه‌و دۆسیەیە ڕایی بكات.
سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد: دوای گه‌یشتنی ئه‌و یاسایه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان، لێژنه‌ی دارایی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ئاگادار كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه سه‌رجه‌م ناونیشانه پیشه‌ییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانمان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن.
باسی لەوەش کرد: ڕاسته كه له په‌سندكردنی ئه‌و یاسایه زۆر دواكه‌وتین، به‌ڵام ئامانجمان ئه‌وه بوو، زۆرترین ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ر له‌و یاسایه سوودمه‌ند بێت و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و ناونیشانه پیشه‌ییه‌كان له‌خۆ بگرێت و دووباره پێویستمان به هه‌مواركردنه‌وه‌ی نه‌بێت. هه‌روه‌ها لێژنه‌ی دارایی ساڵانی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌رانی له‌و بابه‌ته‌دا له‌به‌رچاو گرتووه، بۆ نموونە هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ر ماوه‌ی 12 تا 13 ساڵه پله‌یان بەرز نەکراوەتەوە.
عەتوان عەتوانی، دەڵێت: دوای بانگهێشتكردنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌ت و ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان، بۆ زانینی ڕێچكه یاساییه‌كان، ئه‌مڕۆش مژده به ته‌واوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌ده‌ین، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه پلەیان بەرز نه‌كراوه‌تەوە، ئه‌و كێشه‌یه‌یان چاره كرا.
عەتوانی وتیشی: "داوای لێبوردنیش ده‌كه‌ین، كه له‌و بابه‌ته‌دا زۆر دواكه‌وتین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئامانجمان بوو ئه‌وه بوو، كه ئه‌و یاسایه دادپه‌روه‌رانە بێت و له ئاستی پێویستی قۆناغی داهاتوودا بێت".