هەرێم نیوز
بەربژێرێکی پەرلەمانی کوردستان لە ئێستادا جەڵتەی دڵ لێیداوە و بێهۆشە.
پاکیزە حمە ئەمین حمە موراد شینکی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: " ناوبراو لە ئێستادا دۆخی تەندروستی تێکچووە و تووشی جەڵتەی دڵ بووە و چووەتە حاڵەتی بێ هۆشی".
پاکیزە حەمە ئەمین، بەربژێری لیستی بەرەی گەلە خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە، هەروەها لێپرسراوی دامەزراوەی ئاوس بەغدا (تۆڕی ڕێکخراوەکانی عێراق)ە.