دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

هەولێر، لای ماڵ کۆسرەت ڕەسول شەڕەتەقەیە رۆژنامەنوسێک زانیارییەکان ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز
سەردار حسێن، رۆژنامەنوس لە بڵاوکراوەیەکدا شەڕەتەقەکەی لای ماڵ کۆسرەت ڕەسول ئاشکرادەکات.

 دەقی بڵاوکراوەکەی سەردار حسێن:

 تەقەکانی پێش ماڵی کۆسرەت چۆن بوو؟
نزیکەی 50 منداڵ و هەرزەکاریان بە ئاڵای سەوزەوە ڕێگایان گرتبوو، لاندکرۆزەرێکی ڕەش وێنەیەکی سەرۆکی حکوومەتی لە جامی پشتەوە دابوو، ڕێک لە تەنیشت من بوو، لەوکاتەدا بەڵتەچییەکان هێرشیان بۆ کرد و بە دارو بەرد کەوتنە دوای ئۆتۆمبێلەکە و هاواریان دەکرد ئەوە پارتییە ...... (جنێوی زۆر پیسیان دا)، تەکسیەک لەپێش من و لاندکرۆزەرەکە بوو، ڕێگای بۆ کردەوە تا لەدەست بەڵتەچییەکان ڕزگاری بێت، لەو کاتە پاسەوانەکانی ماڵی کۆسرەت دەستیان بە تەقەکردن کرد.

لەوە زیاتر هەرچی بگوترێ، ناڕاستە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP