دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

عێراق چەک لە هاوڵاتیان دەکرێتەوە

هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، چەکی بێ مۆڵەت لە هاوڵاتیان دەکرێنەوە، هاوکات نرخی کڕینەوەکەشی ئاشکراکرد.

 ئەمڕۆ یەکشەممە 13-10-2024، عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ نرخی چەكی مامناوەندی بە دوو تا چوار ملیۆن دینار بۆ هەر پارچە چەكێك دیاریی كردووە، كە لە هاوڵاتیان دەیكڕێتەوە.

وەزارەتەكە لە چوارچێوەی هەڵمەتی نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەت، بەشێكی كارەكەی كڕینەوەی چەكە لە هاوڵاتیانە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق جۆری چەكەكانی دیاریی نەكردووە، تەنیا وەك چەكی قەبارە مامناوەند وەسفی كردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP