دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/12/2024

نێچیرڤان بارزانی: پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین

هەرێم نیوز 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پێداگری لەسەر گرنگی و پێویستی و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بە لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان کە دەبێت ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەن."

ئەمڕۆ سێشەممە، 17-12-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشدارییکرد لە رێوڕەسمێکی بەرز راگرنتی ئاڵای کوردستان و لەو چوارچێوەیەدا وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا، ئامادەن بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن پێکەوە هەموو هاوکاری و هەماهەنگی پێکەوە بکەن.

لەبارەی ئەو رۆژی ئاڵای کوردستان سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، "یادی ئاڵای کوردستان لای کوردستانیان یادێکی بەرز و پیرۆزە و ئەم یادە هەمووان پێکەوە کۆدەکاتەوە و لەپێناو ئامانجێکی پیرۆزدا."

نێچیرڤان بارزانی وتیشی، "ئاڵای کوردستان بەدەستی دڵسۆزانییەوە لەبەردەم هەموو سەختی و بەربەستەکاندا خۆڕاگر بووە."

ئاماژەی بەوەشکرد، کە "ئەم ساڵ لە دۆخێکی هەستیاری ناوچەکەدا، یادی ئاڵای کوردستان دەکەینەوە. کاریگەری و لێکەوتەکانی رووداوەکان لەسەر ئاشتی و سەقامگیری بووەتە نیگەرانی."

نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دایە لایەن و وڵاتان کە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان هاوکار دەبن، "هاوکاریی دەکەین بۆ گەڕان بەدوای چارەسەری ئاشتیانە کە مافی هەمووان بپارێزێت و داهاتوویەکی ئارام و جێگیر بۆ گەلانی ناوچەکە مسۆگەر بکات."

وتیشی، "ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەتوانێت ببێتە نموونەیەک بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و بەدیهێنانی ئاشتی." سەرۆکی هەرێمی کوردستان وای گوت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP