هەرێم نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
نووسراوێکی تایبەت بەخوێندنی کوردی لە زانکۆی کەرکوکی هەڵوەشاندەوە و دەڵێت بەنەفەسێکی شۆڤێنی نووسراوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاندەووە: دوای ئەوەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرێوەبەرایەتی کارگیری دراسات و پلان گەیشتە زانکۆی کەرکوک و پڕ بوو لەهەڵەی یاسایی و دەستوری و بەنەفەسێکی شۆڤێنی نوسرابوو، دەست بەجێ نوسراوێکی بەپەلەم ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد.
دەشڵێت، بەسوپاسەوە بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا پەیوەندی کرد و وتی، ئەو نوسراوە هەڵدەوەشێنمەوە و ئەوە تەعبیر لە رەئی وەزارەت ناکات و زمانی کوردی فەرمییە و هیچ کەس ناتوانیت رێگا لە خوێندنی کوردی بگرێت، هەروەها وتی ئێستە پەیوەندی بەسەرۆکی زانکۆی کەرکوک دەکەم نەک کار بەو نوسراوە نەکرێت تاقیکردنەوەی ئەمڕۆش دووبارە بکرێتەوە.