هەرێم نیوز
سەرۆکی دەستەی تەحریر شام سەبارەت بە هەڵوێستی دەربارەی ئیسڕائیل و ئێران ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ ئیسرائیل ناچینە هیچ ململانێیەکەوە و دوژمنایەتیشمان لەگەڵ ئێران نییە.
ئەحمەد ئەلشەرع ناسراو بە ” ئەبو محەمەد جۆلانی”، لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، “شۆڕشی سووریا سەرکەوت، بەڵام نابێت سووریا بە بیرۆکەی شۆڕش بەڕێوە ببرێت، پێویستمان بە یاسا و دامەزراوەکان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئیسرائیل بە بیانووی ئامادەبوونی ئێران، مەبەستی بوو بێتە ناو سووریاوە، ئەم پاساوە ئێستا کۆتایی هاتووە، ئێمە لەگەڵ ئیسڕائیل ناچینە هیچ ململانێیەکەوە و هیچ دوژمنایەتییەکیشمان لەگەڵ ئێران نییە، ئێستا دوای دەرچوونی ئێرانییەکان لە سووریا، هیچ پاساوێک بۆ دەستێوەردانی دەرەکی نییە”.
وتیشی، “ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ باڵیۆزخانە ڕۆژئاواییەکان و لەگەڵ بەریتانیا گفتوگۆ دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی ئامادەبوونی دیپلۆماسی لە دیمەشق”.
باسی لەوەش کرد، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی بەڕێوەبردنمان لە ئیدلیب، لە پارێزگاکانی دیکەی سووریا بەرەو پێش دەبەین”.
ئاشكراشی كردووە، “ئێمە دەرفەتمان بە ڕووسەکان دا تا لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ گەلی سووریا پێداچوونەوە بکەن”.