دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی دیمەش دەکات

هەرێم نیوز

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، بەم نزیکانە بەمەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەردانی دیمەشق دەکات، دەشڵێت، ئامانجی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سووریا گفتوگۆ بکات لەوانەش تەحریر شام.

ئەمڕۆ شەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2024، گیێر پیدەرسن، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ڕایگەیاند، هەمووان بە ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد شۆکبوون، هاوکات بە پێویستیشی دەزانێت لە قۆناغی داهاتوودا سوورییەکان خۆیان بڕیاردەر بن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە دووری دەزانێت ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد بە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی بووبێت.

لەبارەی دەستەی تەحریر شامەوە، ناوبراو دەڵێت،  ئەگەر تەحریر شام بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات پێداچوونەوه به هەڵوێستەکانمان دەکەین. گوتیشی: سەردانی دیمەشق دەکەم و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکەم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP