دواین هەواڵ

عێراق‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

فوئاد حسێن: داعـش بەهۆی داڕمانی سوپای سوریاوە دەستی بەسەر چەكێكی زۆردا گرتووە

هەرێم نیوز

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی پەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بریتانیان بۆ  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕایدەگەیەنێت، رێكخراوی داعش ریزەكانی خۆی رێكدەخاتەوە، دەستی بەسەر بڕیكی زۆر چەكدا گرتوە لەئەنجامی داڕمانی سوپای سوریا و بەجێهێشتنی ئەمبارەكانی چەك.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (هامیش فالكۆنەر) وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا رایگەیاند: رێكخراوی داعش ریزەكانی خۆی رێكدەخاتەوە، دەستی بەسەر بڕیكی زۆر چەكدا گرتووە لەبەرەنجامی داڕمانی سوپای سوریاو بەجێهێشتنی ئەمبارەكانی چەك، ئەمە دەرفەتی پێداوە كۆنترۆڵی خۆی بەسەر ناوچەی تردا زیاتر بكات.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڵاتنی ئەندامانی داعش لە زیندانەكان و تێكچوونی بارودۆخ لە كەمپی هول مەترسیدارەو رەنگدانەوەی لەسەر دۆخی ئەمنیی سوریاو عێراق دەبێت.

وتیشی: پێویستە پرۆسەی سیاسی سوریا لەسەر بنەمای بەشداری نوێنەرانی سەرجەم پێكهاتەكان بێت، گرنگە یارمەتی بەردەوامی نێودەوڵەتیی پێشكەشی گەلی سوریا بكرێت.

لەبەرامبەردا وەزیرە بەریتانییەكە باسی لەوەكردووە، وڵاتەكەی نیگەرانە لە ئەگەری روودانی بەریەككەوتنی چەكداریی لەنێوان ژمارەیەك لە رێكخراوە چەكدارەكان و هێزەكانی سوریای دیموكرات (مەبەستی كوردە). وتویەتی: دۆخی سوریا بەرگەی شەڕی ناوخۆیی زیاتر ناگرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP