دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ئەگەر هەیە سیستانی فەتوا لەسەر ئەم بابەتە بدات

هەرێم نیوز

رۆژنامەی (العرب): لە ڕاپۆەتێکدا بڵاویکردەوە ویلایەتە یەكگرتووەكان هەوڵدەدات زۆرترین سود لە شكستی حزبوڵا و روخانی رژێمی ئەسەد ببینێت، بۆ فشاركردن لە سەرۆكی حكومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی كە لەژێر چەتری هێزە حكومییەكاندا كاردەكات و، لێدانی گورزێكی بەهێز لە هەژمونی ئێران لە عێراق. 

هەروەك چۆن حەشدی شەعبی بە فەتوای جیهادی كیفائی لەلایەن عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكانەوە پێكهاتووە، ئەوا هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیا هاوپەیمانەی ئێران پێویستی بە فەتوایەكی نوێی مەرجەعییەتە، كە هانی بەدورگرتنی عێراق دەدات لە دەستوەردانی دەرەكی و دورخستنەوەی لە نەهامەتیەكانی جەنگ.  
راگەیاندنی فەتوایەكی لەوشێوەیە بەدور نازانرێت لەبەر رۆشنایی ئەو پەیوەندییە دەرەكییانەی لەگەڵ سیستانی ئەنجامدەدرێت، كە دواینیان دیداری نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە لەماوەیەكی كورتدا دووجار سەردانی كردووەو، لەدواین سەردانیدا وتی، بڕیارە یەكلاكەرەوەكان كاتی هاتووە.

سەرچاوە عێراقییە ئاگادارەكان دەڵێن، سودانی روبەڕوی دۆخێكی نائاسایی بووەتەوە، بەتایبەت دوای دیدارەكەی لەگەڵ وەفدی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ئەنتۆنی بلینكن، كە داوای لێكرد رێوشوێنی خێراو یەكلاكەرەوە دژی میلیشیاكان بگرێتەبەر ، لەسەرویانەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و، لێدان لەهەر گروپێك كە رادەستی چەك بەدەوڵەت رەتبكاتەوە.

ئەم هەڵوێستەی ئەمریكا بە میلیشیاكان راگەیەندراوە، هەندێكیان خۆی ئامادە دەكات بۆ خۆبێبەریكردنی لە ئێران و جەختكردن لەوەی تەنها كار بۆ بەرژەوەندی عێراق دەكات و، پابەندی بڕیاری فەرمی دەبێت لەبارەی دەستوەرنەدان لە سوریا.

بەڵام پێناچێت هەموو میلیشیاكان بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە رازیبن، كە ئەوەش وادەكات بكەونە بەردەم گورزی بەهێزو چڕ لەلایەن ئیسرائیل یان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP