دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەکاتەوە ماهیر ئەسەد لە عێراق بێت

هەرێم نیوز

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رەتیدەکاتەوە ماهیر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد لە عێراق بێت.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: “ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بەوەی کە ماهیر ئەسەد، برای سەرۆکی پێشووی سووریا بەشار ئەسەد لە خاکی عێراق، راست نین”.

باسی لەوەشکرد: پێویستە دەزگاکانی راگەیاندن وردبن و ئاگاداربن لە گواستنەوەی هەواڵەکان لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە میدیا عەرەبی و ناوخۆییەکان باس لە هەڵاتنی ماهیر ئەسەد دەکەن بۆ ناو خاکی عێراق و بە دیاریکراویش هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP