دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

نرخی کڕینی گەنم دیاریکرا

هەرێم نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق بۆ هەر تۆنێك گەنمی لە وەرزی دروێنەی ساڵی داهاتوو بۆ بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران بڕی ٨٥٠ هەزار دیناری دیاریكرد.

 غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" حکومەتی عێراق نرخی گەنمی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دیاریکرد، كە لە وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە جوتیارانی عێراق و هەرێمی دەكڕێتەوە".

ڕاشیگەیاند" ئەو زەویانەی بەسیستمی مڕەشە و ئاودێری مۆدێرن ئاودەدرێن، نرخی تۆنی گەنم لەلایەن حكومەتەوە بە ٨٥٠ هەزار دینار وەریدەگرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو زەویانەی بەشێوازی تەقلیدی کۆن دەکرێن نرخی تۆنی گەنم بە ٨٠٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP