هەرێم نیوز
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ هێنانه‌دی ئاگربه‌ست، پێشتریش هۆشداریداوه له‌وه‌ی، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت به‌ره‌كانی شه‌ڕ فراوان بكات، دەشڵێت، هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ململانێكان له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی له عه‌باس عێراقچی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و له‌دیدارێكدا باسیان له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و دوایین بابه‌تی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كرد پێشهاته‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی دیداره‌كه‌دا ئاماژەی بەوە کرد، "كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تی ئێستا ئه‌وه‌یه كه له په‌یوه‌ندیدایه سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه‌كه و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، یه‌كه‌میان ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی زایۆنیسته‌كانه بۆ سه‌ر غه‌ززه و لوبنان، هه‌روه‌ها ڕێگریكردن له قه‌واره‌ی قۆرخكار له فراوانكردنی گۆڕه‌پانی ململانێكان، جگه له پشتیوانیكردنی هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له‌م ڕێگایه‌دا كراون و دڵنیابون له گه‌یشتنی كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ گه‌له‌كه‌مان له غه‌ززه و له لوبنانی برا".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "عێراق هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ هێنانه‌دی ئاگربه‌ست، به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و دۆستانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، پێشتریش حكومه‌تی عێراق چه‌ندینجار هۆشداریداوه له پلانه‌كانی ئه‌و قه‌واره‌یه بۆ فراوانكردنی شه‌ڕ، كه بۆ هه‌مو لایه‌نه‌كان ڕون بوه‌ته‌وه و بۆته ئامانجێكی شه‌ڕانگێزی كراوه له‌به‌رده‌میاندا".
سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ململانێكان له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌كه‌دایه، هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌قامگیریی گه‌له‌كه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌باس عێراقچی پێزانینی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی عێراقییه‌كان له هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دا ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت ناردنی كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاریانه‌ی كه بۆ زیانلێكه‌وتوانی غه‌ززه و لوبنان دابینكرابون، جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كان و ڕاوێژكردنه له‌سه‌ر ڕێبازی دۆخه‌كه، هه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌ی هاوڕایه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ڕێگریكردن له فراوانبونی شه‌ڕه‌كه".