دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

هێزەکانی ئوسترالیا لە عێراق دەکشێنەوە

هەرێم نیوز

لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش، ئوسترالیا بڕیاریدا هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوەو کۆتایی بە ئەرکە سەربازی و راوێژکارییەکانی بهێنێت.

حکومەتی ئوسترالیا لە راگەیگەیاند " دوای ئەوەی کە مەترسییەکانی داعش کەمبوونەتەوە لە عێراق بریاریانداوە هێزەکانیان کە لەنێو چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا کاردەکەن، بکشێنێـتەوە و کۆتایی بە ئەرکەکانی خۆی بهێنێت."

ئاماژەی بەوەشداوە" هێزەسەربازی و راهێنەرەکانی ئوسترالیا لە ساڵی 2014ەوە کە هاتوونەتە عێراق راهێنانیان بە47 هەزار سەربازی عێراقی کردووە".

لە راگەیاندراوەکەشدا، لە 27 هەزار هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگە و مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و سوریا و 550 چالاکی هەواڵگریی ئاسمانییان ئەنجامداوە.

وەزارەتی بەرگریی ئوسترالیاش رایگەیاندووە، کاری ئێمە لە عێراق تەواو بووە و لەم مانگەدا کۆتایی بە ئەرکەکانمان دەهێنێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP