هەرێم نیوز
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت محەممەد کنجۆ حەسەن، بەرپرسی لە سێدارەدان لە زیندانی سیدنایا، لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریاوە دەستگیرکراوە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، محەممەد کنجۆ لەگەڵ 20 سەربازی دیکەی سەردەمی ئەسەد، لە لە پارێزگەی تەڕتووس دەستگیرکراوە.
ئەو بەرپرسە یەکێک بووە لە داواکراوانی سەرانی ڕژێمەکەی ئەسەد و بەرپرس بووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانی خەڵکی سووریا، هەروەها تاوانبارە بە کوشتن و لەسێدارەدانی هەزاران هاووڵاتی سووری لە دوای ئاڵۆزییەکانی 2011ـەوە.
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژانە لانیکەم 50 کەس لە سیدنایا لەسێدارە دراون.