هەرێم نیوز
دوای ئەوەی کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر دەستبەکار بوو، ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌ولێر، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، لاى خۆيه‌وه كونسوڵى گشتيى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، نيشان دا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.