دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەسەر سكاڵای زیاد لە 20 هاووڵاتی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

هەرێم نیوز

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای زیاد لە 20 هاووڵاتی و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: دوای ئەوەی زیاد لە 20 هاوڵاتی سكاڵای لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆماركرد كە پەلەوەریان لە جۆری (قەل و قاز ) لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و بەسود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەندین قەل و قازی دزراودا .

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ش ، أ ، غ لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP