دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

روانگەى سوورى: ئەمریکا بەشێوەیەکى هەمیشەیى هێز لە کۆبانێ جێگیردەکات

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرى روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایدەگەیەنێت، هێزێکى ئەمریکییەکان بەشێوەیەکى هەمیشەیى لە شارى کۆبانێ جێگیربوون، ئەوەش بە ئامانجى رێگرییە لەهەر هێرشێکى گرووپە چەکدارەکان.

رامى عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەرى روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، هێزە ئەمریکییەکە لە باڵەخانەیەکى شارى کۆبانێ جێگیربوون و بۆ هەمیشە دەمێننەوە.
لەبارەى شەڕو پێکدادانەکانەوە، بەڕێوەبەرى روانگەى سوورى دەڵێت، هێزەکانى سووریاى دیموکرات لە دوولاوە بەرەو منبج پێشڕەوییان کردووە، یەکەمیان لە باشوورى رۆژهەڵاتەوە 12 کیلۆمەتر لە ناوەندى شارەکەوە دوورن و لە میحوەرى باشووریشەوە 17 کیلۆمەتر لەناوەندى شارەکەوە دوورن.

پاش کشانەوەى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج، 10 رۆژ لەمەوبەر شارەکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە تورکیاوە دەستى بەسەرداگیرا، بەڵام لە دووشەممەوە هێزەکانى سووریاى دیموکرات ئۆپراسیۆنێکى بۆ گرتنەوەى شارەکە و دەوروبەرى دەستپێکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP