هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە بڕیارێكی فەرمی، قەرەمانێتیی پێشمەرگە و هێزە تەناهییەكانی عێراق دەخاتە ناو پرۆگرامی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكان.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەبڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، بەپێی نووسراوەكەی بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، ئەوان لە سەروبەندی ئامادەكردنی میتۆدی خوێندنی تایبەت بە دیموكراسی و مافی مرۆڤن، كە چەند پرسێكی تێدا جێ كراوەتەوە، لەوانە "نەهامەتییەكانی دەستی هزری تەكفیری، باسكردنی ئەو ماوەیەی تێیدا داعش چەند ناوچەیەكی عێراقی داگیر كردووە، لەگەڵ نەبەردییەكانی پێشمەرگە، هێزە چەكدارەكان، حەشدی شەعبی و خۆبەخشانی خێڵەكان بۆ ئازادكردنی ئەو ناوچانە.
ئاماژە بە یادكردنەوەی سپایكەر كراوە لە 12ی حوزەیرانی 2014، زیاتر لە هەزار و 700 سەربازی فیرقەی 18ی سوپای عێراق، لەو سەربازگەیەدا لە پارێزگای سەڵاحەدین، لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعشەوە بەدیل گیران و دواتر فیشەكباران كران.
لە ماوەی شەڕی داعشدا، پێشمەرگە لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی نەینەوا، سەڵاحەدین، كەركووك و دیالە بەشداریی شەڕی ئەو گرووپەی كرد، لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار و 600 پێشمەرگە شەهید بوون.
رێكخراوی داعش لە 2014 شاری مووسڵی كۆنترۆڵ كرد و دواتر نزیكەی سێ یەكی خاكی عێراقی كەوتە دەست، بەرلەوەی لە 2017دا كۆتایی بە دەسەڵاتەكەی بهێنرێت.