دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

مەشهەدانی: گروپە چەكدارەكانی عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگرتوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە هۆشداریی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات گوشارەکانی ئەمریکا بووە هۆکاری وەستانی نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.

مەحمود مەشهەدانی، ئەمڕۆ دووشەممە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبییە/ئەلحەداس ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان بوە هۆی وروژاندنی گروپە چەکدارەکانی عێراق، بەڵام دواتر ئەو گروپانە لە وەڵامی داواكاندا هێرشەکانیان ڕاگرت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی هێشتا بۆ عێراق ناڕەحەتکەرن، بەڵام فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر تەلئەبیب ئەو نیازانەی ڕاگرتوە.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشكرد، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پەیوەندی بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوەکردوە و جەختی لەسەر پێویستی سنوردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا کردوەتەوە، حکومەت لە ئێستاوە کار لەسەر ئەوە دەکات".

وتیشی:  خراپبوونی ئاسایشی سووریا کاریگەریی نەرێنی لەسەر ناوچەکە دەبێت و ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات کاریگەری لەسەر عێراق هەیە.

مەشەدانی ڕاشیگەیاند: گرووپە چەکدارەکان وەڵامی داخوازییەکانیان دایەوە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل، هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ لێدان لە عێراق هێشتا مایەی نیگەرانین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP