دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

بەغدا پارەی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ڕەوانە دەکات

هەرێم نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ بەغدا پارەی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان ڕەوانە بکات، بەگوێرەی سنووری جۆگرافی پارێزگاكان، بڕە پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن بۆ ئۆفیسەكان لە پارێزگاكانی دهۆك، هەولێر و سلێمانی دەگوازرێتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "ئەمڕۆ پارەی پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنێرینە لقەکانی بانکی تی بی ئای لە هەرێمی کوردستان".

بەپێی ئەو پارەیەی كۆمیسیۆن تەرخانیکردووە، ئەوانەی فەرمانبەری حكومەت بوون  150 هەزار دینار و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان 250 هەزار و یەدەگەکانیش 100 هەزاریان بۆ خەرج دەکرێت.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: "دابەشکردنی پاداشتەکە دەکەوێتە ساڵی نوێ، چونکە ژمارەیان زیاتر لە 41 هەزار کەسە و پێویستە بەگوێرەی شوێنی جوگرافییان بەسەر بانکەکاندا دابەشی بکەین."

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP