هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردراوه كه له ئهمڕۆوه تهواوكاری بۆ موچهی مانگی 11ی ئهمساڵی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان ڕهوانه بكرێت، دهشڵێت، بۆ موچهی مانگی 12ش بهغدا كێشهی سیولهی ههیه و تائێستا موچهی بهشێك له دامهزراوهكانی عێراقیش نهدراوه.
ئەمڕۆ دووشەممە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا، ڕۆژی دووشەممە هەوڵ بدرێت گوژمەیەک پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی کورتهێنانی مانگی 11 و گوژمەیەکی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
لە بارەی مووچەی مانگی 12 ەوە، ناوبراو وتی " هێشتا دامەزراوە فیدراڵییەکانیش لە عێراق مووچەی مانگی 12 یان وەرنەگرتووە بەهۆی نەبوونی نەختینەوە، هەر بۆیە مووچەی هەرێمیش نەدراوە".
لە بارەی تەواوکاری مووچەی هەرێمەوە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دەسەڵاتە دراوە بە سەرۆک وەزیران کە بڕیار لەسەر چارەسەرکردنی ئەو تەواوکارییە بدات.
لەباری زەوی و زاری جوتیارانی کەرکوکەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان ناهێڵێن زەوی جوتیارانی کورد داگیربکرێت.