دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: "لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە"

هەرێم نیوز 

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە". 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، بەلام ناتوانرێت تانەی لێ بدرێت."

ئاماژە بۆ ئەوەش کرد، "دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، تیمی تایبەت بە پرۆسەی دەنگدان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بڵاو دەکەنەوە، کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بە فەرمی ئەنجامەکە بڵاو کرایەوە، ئینجا قۆناغی تانەدان دەست پێ دەکات."

وتیشی، "کاتێک تانەدانیش کۆتایی هات، پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بڵاو دەکرێتەوە و بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکرێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP