دواین هەواڵ

ئابوری‌

 26/07/2024

داهاتی ئەم هەفتەی سنووری سلێمانی ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز

ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 15 ملیار 714 ملیۆن دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی دوو ملیار دینار بەرزبووەتەوە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی ڕاگەیاند: لە20ـی تەمووز تاوەکو ئەمڕۆ 26ـی تەمووز، بڕی داهات 15 ملیار و 714 ملیۆن و 365 هەزار و 75 دیناربووە.

لە داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی 13 ملیار و 397 ملیۆن و 901 هەزار دیناری بەشێوەی نەختینە بووە کە دەکاتە 85٪.

دوو ملیار و 316 ملیۆن و 463 هەزار و 45 دینار بەشێوەی بەشێوەی چەک بووە.

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردوو ملیارێک و 933 ملیۆن و 360 هەزار و 756 دینار زیادیکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP