دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

لەم وادەیە موچەی وانەبێژان دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، دووشەممە مووچەی تەواوی وانەبێژانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشدەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دووشەممە مووچەی تەواوی وانەبێژانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەی وانەبێژانی هەولێر و دهۆکیش بەشێکیان وەریانگرتووە و هەر پەروەردەیەکی ئەو سنوورانە وەریان نەگرتبێت سبەی یەکشەممە وەری دەگرن.

ئاشکراشیکرد، ئەو مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت شایستەی دارایی مانگی پێنجیانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP