دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/07/2024

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی جادووگەرێکی ناسراو بە "شێخ شاباز" ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیاند: جادووگەرێک ناسراو بە (شێخ شاباز) بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر چەند ئافرەتێک و تۆمارکردنی گرتەڤیدیۆیان، دەسگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە: لەلایەن چەند هاووڵاتیەک ئاگادار کرانەوە کەسێک ناسراو بە (شێخ شاباز) لە تۆڕە کۆمەڵاتەتیەکان هەژمارێکی داناوە بەناوی (سحر و جادو بە گەرنتی) و دەستدرێژیی کردووەتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەڤیدیۆیانی تۆمار کردووە .

ئاسایشی هەولێر جەخت لەوە دەکاتەوە، دوای بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانیانەوە، توانییان ناسنامەی (شێخ شاباز) ئاشکرا بکەن کە ناوی (ف ، ش ، أ) و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: تۆمەتبار  (ف ، ش ، أ) لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بەناوی کاری (سیحر و جادو ) دەستدرێژیی کردووەتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەڤیدۆیانی تۆمار کردوە و  لە بەرامبەر بڵاو نەکردنەوەی گرتەڤیدۆکانیان داوای بڕێکی زۆر پارەی لەو ئافرەتانە کردووە، هەروەها لە ژێر فشار و هەڕەشەدا بڕێکی زۆر پارەی لە چەند ئافرەتێکی دیکە وەرگرتووە.

هاوکات وتیشی: تۆمەتبارەکە پێشینەی تاوانی هەیە و پێشووتر بەتۆمەتی ڕێگریی دەستگیر کراوە

ئاسایشی هەولێر داوا لە ئافرەتان دەکات کە خۆیان بەدوربگرن لەم جۆرە کەسانە و نەکەونە پەیوەندی لەگەڵ ئەو هەژمارانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان کە بانگەشەی کاری سیحر و جادوو دەکەن تاوەکوو نەبنە قوربانی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP