دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

حەج و عومرەی هەرێم: ڤیزای سەرجەم حاجییان گەڕاوەتەوە و ئەگەری گۆڕینی ڕێگەی گەشتەکان هەیە

هەرێم نیوز

وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە ڤیزای سەرجەم حاجییانی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە، هاوکات هۆشداریش دەدات کە بەهۆی گرژییەکانەوە ئەگەری هەیە گەشتەکان لە ئاسمانییەوە بۆ وشکانی بگوڕدرێن.

ئەمڕۆ شەممە 4ی نیسانی 2026، کاروان ستوونی، گ
وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە ڤیزای سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی بۆ ئەمساڵ ناویان بۆ حەج دەرچووە گەڕاوەتەوە.

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، کە بڕیارە لە 18ی ئەم مانگەوە ڤیزای حەج چالاک بکرێت و بە فەرمیش وەرزی حەج بۆ هەموو وڵاتانی جیهان دەست پێبکات.

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی بارودۆخی ناوچەکە لەسەر پرۆسەکە، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەگەر جەنگ و گرژییەکان بەردەوام بن، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە گەشتی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بۆ ڕێگەی وشکانی دەگۆڕدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP